ڕاستەوخۆ

جه‌نگ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست پێینایه‌ هه‌فته‌ی دووه‌مه‌وه‌

reset font size increase font size

ڕاپۆرتی/ ڕێبوار تۆفیق

 

جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران پێده‌نێته‌ هه‌فته‌ی دووه‌مه‌وه و تا ئێستا هیچ ئاماژه‌ و واده‌یه‌ك نییه بۆ كۆتاییهاتنی ئه‌و جه‌نگه‌ ماڵوێرانكه‌ره‌.

جه‌نگه‌كه‌ هه‌ر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێران و ئیسرائیل و پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و  به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌بووه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناو‌ڕاست، به‌ڵكو پریشكی جه‌نگه‌كه ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ و نا ئارامیی باڵی به‌سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كێشاوه‌ و سه‌قامگیریی و ژیانی ئاسایی تێكداوه‌.

 

سێنتكۆم ئاماری هه‌فته‌ی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ :

 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست سێنتكۆم ده‌ڵێت: له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كه‌دا سوپای ئه‌مریكا زیاتر له‌ سێ هه‌زار پێگه‌ی له‌ ئێران كردووه‌ته‌ ئامانج.

سێنتكۆم ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: ناوه‌نده‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی سوپای ئێران و فه‌رمانده‌ییه‌كانی سوپا و كۆنترۆڵكردن و سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی و پێگه‌ و سه‌كۆ موشه‌كییه‌كان و هێزی ده‌ریایی و ژێر ده‌ریاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، به‌ ئامانج گیراون و بۆردومانكراون.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌: 43 كه‌شتیی جۆراوجۆری هێزی ده‌ریایی ئێران تێكشكێنراون و به‌شێكی زۆری سیستمی به‌رگریی ئاسمانیش له‌ ناوبراون.

 

له‌ باره‌ی كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كه‌ و ئاگربه‌ست، تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌

 

له‌ نوێترین پۆستدا له‌ تۆڕی ئێكس، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: هیچ رێككه‌وتن و ئاگربه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئێران نییه‌، تا به‌ ته‌واوی مه‌رجه‌كانمان ڕازی ده‌بن و خۆیان ده‌ده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی ڕوونه‌ جه‌نگه‌كه پێیناوه‌ته‌ رۆژی هه‌شته‌‌مییه‌وه‌ و ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌ چڕی به‌رده‌وامن له‌ بۆردومانكردنی ئێران، ئێرانییه‌كانیش ده‌ستناپارێزن له‌ بۆردومانكردنی ئیسرائیل و پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی.

 

جه‌نگه‌كه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی وزه‌ و جوڵه‌ی كه‌شتیوانی

 

جه‌نگه‌كه‌ و نا سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی جیهانیی و نرخی نه‌وت و غازی شل له‌ بازاڕه‌ جیهانیه‌كاندا.

جه‌نگه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی په‌كخستنی جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی كه‌شتییه‌ زه‌به‌لاحه‌كانی بواری بازرگانیی و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ ناوچه‌ی كه‌نداوه‌وه‌ بۆ بازاڕه‌كانی جیهانیش، داخستنی گه‌روی هورمز كه‌ ڕێڕه‌وێكی گرنگی ئاوییه‌ له‌ جیهاندا و رۆژانه‌ی 21 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی پێدا تێده‌په‌ڕێت، ته‌واوی نرخی وزه‌ی له‌ جیهاندا به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه‌ كۆتایی نه‌یه‌ت، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا نرخی نه‌وت 100 دۆلار تێبپه‌ڕێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.