بەهۆی تەقینەوەی گولـلە تۆپێک لە گەوڕێکدا لە نزیک گوندی کانی مارانی سەر بە شاری هەڵەبجە، دوو کەس گیانیان لە دەست دا و کەوتنە ژێر دار و بنمیچی گەوڕەکەوە.
ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند کە ڕووداوەکە کاتێک ڕووی داوە کە ئەو دوو کەسە دەستکاریی گولـلە تۆپەکەیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.
قوربانییەکان کە هەردووکیان ڕەگەزی نێرن و لەدایکبووی ساڵانی ١٩٩٠ و ١٩٨٨ن، تەرمەکانیان ڕەوانەی دادپزیشکی کراون و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.