ڕاستەوخۆ

تەرمی ژنێك لە رووباری سیروان دۆزرایەوە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ سێ شەممە تەرمی ژنێك لە رووباری سیروان لە دەربەندیخان دۆزرایەوە، بەرگری شارستانی دەڵێت كەوتوەتە رووبارەكەوە و خنكاوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بۆ میدیاكانی ئاشكراكردووە، ئەو ژنە ماوەی چەند رۆژێك بوو چارەنووسی نادیار بوو دانیشتووی سلێمانییە كەسوكارەكەی ئەوانی ئاگاداركردوەتەوە باری دەروونی جێگیرنییە.

راشیدەگەیەنن، لە رێگەی كامێرای چاودێرییەوە بەدواداچوونیان كردووە، ژنەكە لە گەراجەوە لە سلێمانییەوە چووەتە دەربەندیخان لەوێشەوە چوەتە سەر رووباری سیروان و كەوتوەتە ئاوەكەوەو خنكاوە.

ژنەكە تەمەنی 42 ساڵە، دوای دەرهێنانەوەی، تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.