تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دەم، لە 3یەمین کۆنگرەی ئاسایی ڕێکخستنی پارتەکەی لە ئایدن، تیشکی خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژەڤ و "یاسای چوارچێوە" و ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەم پرۆسەیە کۆتاییهێنانە بە توندوتیژی و پێکەوەژیانی یەکسان.
باکرهان لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە دوای 42 ساڵ لە ململانێ، تێپەڕین بۆ زەمینەی سیاسی و یاسایی زۆر گرنگە و جەختی لەوە کردەوە کە یاساکە خۆی لە خۆیدا چارەسەری سیاسیی کۆتایی نییە، بەڵکو زەمینەی توندوتیژی لەناو دەبات.
هەروەها ڕوونی کردەوە که ئەم پرۆسەیە نە پارچەکردنە و نە زەوتکردنی مافی هیچ کەسێکە، بەڵکو دەبێتە هۆی لابردنی باری قورسی ئابووری و کۆمەڵایەتیی شەڕ و بەهێزکردنی برایەتیی گەلان.