ڕاستەوخۆ

ترەمپ: هیندستان لە جیاتی نەوتی ئێران نەوتی ڤەنزوێلا دەکڕێت

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانی دا، لە کاتی گەشتکردن بۆ فلۆریدا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند: هیندستان چیتر نەوتی ئێران ناکڕێت، بەڵکو نەوتی ڤەنزوێلا دەکڕێت.

دۆناڵد ترەمپ، دوای هەڵگرتنی بەشێک لە سزا و گەمارۆکانی سەر ڤەنزوێلا، کە بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی نەوت لە لایەن کۆمپانیاکانی ئەمریکا ئەنجامی دابوو، باسی لەوە کرد، هیندستان نەوتی ڤەنزوێلا دەکاتە جێگرەوەی نەوتی ئێران و لەمبارەیەشەوە رێککەوتن کراوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، چینیش دەتوانێ بۆ کڕینی نەوت لە ڤەنزوێلا، لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتن بکات.

پێش رووداوەکانی ئەم دواییەی ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرا، واتە پێش ئەوەی ئەمریکا دەستی بگاتە سەرچاوە نەوتییەکانی ئەم وڵاتە، هیندستان لە بەرانبەر گوشارەکانی واشنتن رایگەیاندبوو، ئەگەر نەتوانێت نەوت لە ئێران یان ڤەنزوێلا بکڕێت، هیچ جێگرەوەیەکی بۆ نەوتی روسیا نیە.

گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتەی بۆ هیندستان کەم کردووە. دوای دەستپێکردنی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا، بەهۆی گەمارۆکانی رۆژئاوا بۆ سەر روسیا، نرخی نەوتی روسیا تا ئاستێکی بەرچاو دابەزاند و هیندستان بووە یەکێک لە گەورەترین کڕیارانی نەوتی روسیا.

ترەمپ هەروەها لە مانگی ئاداری ٢٠٢٥ باجی ٢٥٪ی لەسەر ئەو وڵاتانە سەپاند کە نەوتی ڤەنزوێلا دەکڕن؛ بەڵام دوای هێرشی سەربازیی تازەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا و ڕووخاندنی حکومەتی مادورۆ ــ کە بە مەبەستی دەستگەیشتن واشنتن بە سەرچاوە کانی نەوتی ئەم وڵاتە ئەنجام درا ــ حکومەتی ترەمپ ئەم هەفتەیە بەشێک لە گەمارۆکانی سەر کاراکاسی هەڵوەشاندەوە تا فرۆشتنی نەوتی خاوی ڤەنزوێلا لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئاسان بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.