دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، دۆخی ئابووری ئێران زۆر خراپە و بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە هەڵئاوسان بەڕێژەی 150٪ ڕووی لە هەڵکشان کردووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، حکومەتی ئێران زۆر بەباشی دەزانێت چی بکات و چی نەکات گوتیشی، ئێستا ئێران هیچ کەشتییەکی جەنگی نەماوە و هێزە دەریاییەکانی بە کەشتی بچووک چەکدار کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە ئێستا 200 هەزار کەس بیانەوێت لەناوخۆی ئێراندا خۆپیشاندان دژی حکومەت ئەنجامبدەن، بەڵام هەندێک نەخۆشی چەکدار چاوی خۆپیشاندەران دەپێکن، دەشڵێت، تەنیا لە خۆپیشاندانەکانی دوو مانگ لەمەوبەردا 42 هەزار خۆپیشاندەر و خەڵکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژران.
باسی لەوەشکرد، دۆخی ئابووری ئێران زۆرخراپە و هەڵئاوسان بەڕێژەی 150٪ ڕووی لە هەڵکشان کردووە، جەختی لەوەشکردەوە ئێران ناچارە ڕێککەوتن بکات چونکە هیچ ڕێگەچارەیەکی دیکەی نییە.