ڕاستەوخۆ

تره‌مپ سەردانی چین دەکات

reset font size increase font size

بڕیارە مانگی داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا سەردانی وڵاتی چین بکات، ئەم سەردانەش دوای ئەوە دێت کە دوینێ دادگای باڵای ئەمریکا هەندێک لەو باجانەی پەیوەندیان بە وڵاتی چینەوە هەبوو هەڵوەشاندەووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپیەوە ڕایگەیاندووە، مانگی داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ سەردانی وڵاتی چین دەکات و کۆبونەوەی دوو گەورەترین سەرکردەی ئابوری جیهان لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت، پێشبینی دەکرێت سەرۆکی تایوانیش تێیدا بەشداری بکات.

سەردانەکەی ترەمپ یەکەم گفتوگۆی ڕاستەوخۆی سەرکردەی ئەو دوو وڵاتە دەبێت لە دوای کۆبوونەوەی مانگی ئۆکتۆبەر لە کۆریای باشوور، كه‌ تێیدا ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی بازرگانی.

ترەمپ سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ وڵاتی چین بە سەرکردەی ئەو وڵاتانەی وتووە کە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەردانی واشنتۆنیان کردووە '' سەردانەکەم بۆ وڵاتی چین شتێکی سەرسوڕهێنەر دەبێت! گەورەترین نمایش دەبینن مێژووی چیندا''.

 چاوەڕوان دەکرێت دانوستانەکانی ترەمپ لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین لە سەردانێکی درێژخایەندا بۆ پەکین، مەبەست لێی درێژکردنەوەی ئاگربەستی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.