ڕاستەوخۆ

بە تۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی، تەڵاڵ زەوبەعی لە بەغدا دەستگیرکرا

reset font size increase font size

حکومەتی عێراق بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەکانی گەندەڵی و ڕاپێچکردنیان بۆ بەردەم دادگە؛ بەربەیانی ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی نوێی دەستگیرکردنیان لە بەغدا دەستپێکردەوە.

بەربەیانی ئەمڕۆ، هێزێکی هاوبەشی دەزگای دژەتیرۆری عێراق و دەستەی دەستپاکی، لە گەڕەکی حارسیەی شاری بەغدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی "تەڵاڵ زەوبەعی" پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و بە تۆمەتی تێوەگلانی لە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی دەستگیریان کرد. بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغدا، ئەم هەڵمەتە چەند ناوچەیەکی دیکەشی گرتووەتەوە و تێیدا چەندین تۆمەتباری دیکەی داواکراو دەستگیرکراون.

هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا، نووسینگەی حەنان فەتلاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، تەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە گوایە هێزێکی ئەمنی بە تۆمەتی گەندەڵی هەڵیانکوتاوەتە سەر نووسینگەکەی.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا دڵنیایی دا لەوەی کە دۆخی ئەمنیی پایتەخت و بەتایبەتیش ناوچەی سەوز، تەواو جێگیر و سەقامگیرە؛ ئەو دەنگۆیانەشی بە توندی ڕەتکردەوە کە باسیان لە تەقەکردن لە ناوچەی سەوز، بڵاوەپێکردنی تانک و زرێپۆش یان داخرانی ناوچەکە دەکرد.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان