نزیکەی 200 هەزار کەس لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژاڤای کوردستانەوە روویان له ناوەندی شاری کۆبانی كردووه.
ئەحمەد خۆجێ هاوسەرۆکی کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووه، نزیکەی دوو سەد هەزار پەنابەر لە حەفتا شوێنی جیاوازی ناوەندی کۆبانێ بەجێکراون، بهڵام رووبهڕووی نەبوونی خواردن و شوێنی حەوانەوە و سەرما بۆ بوونهتهوه.
وتیشی، گەمارۆدانی شارەکە دۆخەکەی خراپتر کردووە، هەندێک لە پێداویستییە سەرەکییەکان بەڕێژەیەکی کەم لە ڕێگای قاچاخەوە دەگەنە ناو کۆبانێ، بەڵام نرخەکانیان دوو هێندەی نرخی ناو بازاڕە.
ئاماژەی بەوهشکرد، هێزەکانی حکومەتی کاتیی ماڵ و موڵکی هاوڵاتییان تاڵان دەکەن و دواتریش ئاگری تێبەر دەدەن، ئەگەر گەمارۆکانی سەر کۆبانێ هەڵنەگیرێت شارەکە ڕووبەڕووی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دەبێتەوە.