سکرتێری بزووتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی ڕایگەیاند کە دۆخی هەستیاری ئێستای هەرێمی کوردستان پێویستی بە یەکڕیزیی تەواوی لایەنە سیاسییەکان هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت ئاستەنگەکان سەرکەوتووانە تێپەڕێنرێن.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (نوچە تیڤی)، بێرون عومەر، سکرتێری بزووتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی، جەختی لەوە کردەوە که: "ئەم دۆخەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە، تەنیا بە یەکڕیزی و تەبایی نیشتمانیی دەتوانین تێیپەڕێنین."
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە دا که پێویستە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان لە پێناوی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێدا یەکگرتوو و هەماهەنگ بن.