وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ، ئەفسەرێکی ژن بۆ یەکەمجار دەبێتە سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بایەخدان بە ڕۆڵی ژنان لەسەرکردایەتیی کردندا عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف، وەک یەکەم ژن بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکار بوو.