ڕاستەوخۆ

دەزگای ئاسایشی هەرێم زیاتر 700 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری لەناوبرد

reset font size increase font size

دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند توانیویانە، بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو مادە هۆشبەرانەی لە ساڵی 2025 دەستیبەسەردا گیراوە و فەرمانی لەناوبردنیان بۆ دەرکراوە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی زانستیانە لەناوبران.

عەقید کارزان شێرکۆ گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم گوتی، ئەو مادانە لە کۆمەڵێک مادەی جیاواز پێکهاتبوون و دەستیان بەسەرداگیراوە، بڕی( 410 کیلۆ لە جۆری کریستاڵ، 35 کیلۆ تلیاک، 29 کیلۆ حەشیس، سێ کیلۆ رووەکی حەشیش، سێ کیلۆ ماریوانە، یەک کیلۆ هێرۆین، 180 کیلۆ کەپتاگۆن، 32 کیلۆ تۆی شادانە و کۆمەڵێک مادەی تر).

گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرایکرد، لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ دەستگیركردنی بازرگانان و بەكارهێنەرانی مادەی هۆشبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.