جاران چەتر تەنیا بۆ زستان و لە کاتی باراندا بەکاردەهات، ئیستا خەریکە دەبێتە پێویستییەکی ڕۆژانە بۆ وەرزی هاوینیش، چونکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، تیشکی خۆر زیانێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت، لە کەلار بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستن لە تیشکی خۆر، چەتر بەکاردەهێنن.
پزیشکێکی پسپۆریش دەڵێت، بەرکەوتنی ڕاستەخۆی تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر، دەبێتە هۆی تووشبوونی پێست بە شێرپەنجە.