كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی رایگه‌یاند، بە فەرمانی بارزانی لەلایەن هێزێکی پارتییه‌وه نوسینگەكهیان لە هەولێر دەستیبەسەردا گیراوه" پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌ڵێت كه‌ناڵه‌كه بێڕێزی به سیمبوله‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه بۆیه داخراوه.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌ڵێت، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک دەستیبەسەردا گیراوه، هاوکات وەزارەتی رۆشنبیریش رایگەیاند، "ئاگامان لە بڕیاری داخستنی نوسینگەی ئێن ئار تی نیە".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی داخستنی نوسینگه‌كانی ئێن ئاڕتی كردووه، سه‌ندیكای رۆژنامهنوسیانیش ئاماده نییه قسه له‌سه‌ر روداوه‌كه بكات.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، داخستنی ئێن ئاڕتی سیاسی نییه، به‌ڵكو یاساییه، چونكه بێڕێزی به سیمبوله‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه، له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه بڕیاره‌كه دراوه و سه‌رتاسه‌رییه.