سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا -ئافاد بڵاویکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکى بەهێز بە گوڕى 5.2 پلەى ڕێختەر شارى وانى هەژاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا ئەوەهاتووە، تا ئێستا زیانە گیانى و مادییەکانى بومەلەرزەکەى شارى وان نەزاندراوە.
باسلەوەشکراوە، بەشێک لە هاووڵاتیان بەهۆى بەهێزى بومەلەرزەکەوە لە ماڵەکانیان هاتونەتە دەرەوە.