بڕیارە ئهمڕۆ ههریهكه له نوێنهرانی روسیا و ئۆکراین بە نێوەندگیری ئەمریکا لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات کۆببنەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی فڕانس پرێس، ئامانج لەم کۆبونەوەیە گەیشتن بە ئاشتی و رێککەوتنێکی هەمیشەییە دوای شەڕی چوار ساڵەی نێوان ههردوو وڵات.
كۆبونهوهكه بە سەرۆکایەتی هەریەک لە ئیگۆر کۆستیۆکۆڤ، بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی روسیا هو رۆستەم ئەمیرۆڤ، بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکراین و ستیڤ ویکتۆف نێردەی تایبەتی ترەمپ بەڕێوەدهچێت.
بابەتە سەرەکییەکانی کۆبونەوەکەی نێوان ئۆکرانیا - روسیا پهیوهستن به چارەنووسی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا، لهگهڵ دەرچوونی سەربازەکانی ئۆکراین لە ناوچەکانی دۆنباس و دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو زەوییانەی لەلایەن روسیاوە داگیرکراوە.
هەروەها لەبەرامبەریشدا کیێڤ رایگەیاندووە، پێویستە شەڕ لە بەرەکانی جەنگی ئێستا رابگیرێت، رەتیشیکردووەتەوە بێ بوونی هەرجۆرە گەرەنتییەکی نێوەدەوڵەتی بۆ وەستانی هێرشەکانی روسیا تاکلایەنە هێزەکانی لەناوچەکان بکشێنێتەوە و رێکكەوتن واژۆ بکات.