به‌تۆمه‌تی ڕفاندنی كچانی ئێزدی، دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ له به‌غداد سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر ده‌ستگیركراوێكی داعشدا سه‌پاند.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و داعشه ده‌ستگیركراوه، به یاسای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر ساڵی 2005 سزا دراوه و تۆمه‌تباره به ڕفاندنی كچانی ئێزدی له ساڵی 2014 له شنگال و كوشتنی چه‌ندین هاوڵاتی ئێزدی و هێزه ئه‌منییه‌كان و تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و چه‌ندین كاری تێكده‌رانه.
ساڵی 2014 شنگال و چه‌ندین شار‌و ناوچه‌ی عێراق ڕووبه‌ڕووی هێرش و په‌لاماری خوێناویی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بوونه‌وه، به‌و هۆیه‌وه به هه‌زاران كه‌س ئاواره‌بوون و به هه‌زاران كچ و ژن و منداڵانی ئێزدی ڕفێنران و به سه‌دان پیاویشیان زینده به‌چاڵكران و كوژران.