پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگهیاند، بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتێک چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژهی بهوهداوه، بەتۆمەتی دزیکردن لە سندوقی خێری مزگەوتێک و بڕینی قاسەیەکیش لە گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبیل چوار تۆمەتباری بە ڕەگەز عەرەب دەستگیرکراون .
باس لهوهشكراوه، تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان 13 – 18 ساڵاندایە و دوو تۆمەتباریان پێشینەی تاوانی دیکەیان هەیە.
دهشڵێ، تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و بەبڕیاری دادوەر بە مادەی یاسایی 443 ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.