به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ و دروستبونی لافاو، له چه‌ند شارێكی پارێزگای "فارسی"ـی ئێران، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگاكه ڕایگه‌یاندووه، لە سێ شاری پارێزگاکە لافاو دروستبووه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س له شاری فه‌یروزئاباد و دوو كه‌س له شاری سه‌درا و كه‌سێكیش له شاری جه‌هروم، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ ڕووی له ناوچه‌كه كردووه و به‌هۆیه‌وه له چه‌ندین شوێن لافاو دروستبووه، زیانێكی زۆریش به شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون و شه‌قامه گشتییه‌كان كه‌وتووه.