دوای سێ رۆژ له برینداربوون و مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران گیانی له ده‌ستدا.
میدیای فه‌رمیی ئێران بڵاویكرده‌وه، مه‌نسوره باقر زاده هاوسه‌ری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵا له هێرشه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری تاران به سه‌ختی برینداربوو بوو، به‌ڵام دوای سێ رۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه و چونه باری بێهۆشییه‌وه، ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆژی شه‌ممه 28-2 ئه‌مریكا و ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر شاری تارانی پایته‌ختی ئێران و كوژرانی رێبه‌ری باڵای ئێران و ژماره‌یه‌ك له‌گه‌وره فه‌رمانده و سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازییه‌كان ئه‌و وڵاته‌یان راگه‌یاند.
دواتر ئێران به فه‌رمیی كوژرانی خامنه‌یی و كوڕ و كچ و نه‌وه و زاواكه‌ی، له‌گه‌ڵ چه‌ندین گه‌وره فه‌رمانده و سه‌ركرده‌ی سیاسی و سه‌ربازیی ئێرانیان پشتڕاستكرده‌وه.
ساڵی 1964 له بۆنه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خامنه‌یی یه‌ك ده‌بینن و ساڵی دواتر هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و ده‌بنه خاوه‌نی شه‌ش منداڵ، چوار كوڕ و دوو كچ.
مه‌نسوره حه‌زی به كاری سیاسی نه‌كردووه بۆیه كه‌مترین ده‌ركه‌وتنی هه‌بووه.