سەرچاوەکانی نزیک لە سوپای پاسداران دهڵێن، هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئەم دواییەی ئێران گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆوە بینیوە، کە لە شەڕەکانی رابردوودا وێنەی نەبووە.
سهرچاوهكانی پاسداران بە ئاژانسی تەسنیمیان راگەیاندووه، ئەمریکا و ئیسرائیل سەرەڕای هەوڵە چڕەکانی هەشت مانگی رابردوویان، بۆ نۆژەنکردنەوەی سیستمەکانی بەرگری، نەیانتوانیووە رێگری بکەن لە پێکانی ئامانجەکان.
راشیانگەیاند، یەکێک لە گرنگترین جیاوازییەکانی هێرشەکانی ئەمجارە، بەکارهێنانی جۆرێکی نوێی تەقەمەنی لە کڵاوەی جەنگیی مووشەکەکاندایە و کوالێتی و جۆری ئەو تەقەمەنییانەی ئێستا بەکاردێن، زۆر لە جاران جیاوازترن، بە جۆرێک کڵاوەیەکی جەنگیی 500 کیلۆگرامی ئێستا، توانای وێرانکارییەکەی یەکسانە بەو کڵاوە جەنگییانەی پێشتر، کە کێشیان یەک تۆن بووە.