فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی کاتیی سوریا، بە سەرۆکایەتی زیاد ئایش و چەند بەرپرسێکی دیکە کرد.
کۆبوونەوەکەی مەزڵوم عەبدی و شاندی حكومهتی سوریا، لە پارێزگای حەسەکە و بە بەشداریی فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ بەڕێوەچوو.
هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی، پرۆسەی یەکخستن، پەرەپێدانی سەقامگیری و هاوکاریی هاوبەش لە ناوچەکەیان ئەنجامدا.
ئەم کۆبوونەوەیە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق و بە ئامانجی پتەوکردنی هەماهەنگییەکان بەڕێوەچوو.


