ڕاستەوخۆ

ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەرزبوونەتەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاد لە 242 ملیۆن مەترسێجا ئاو چووەتە ناو هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، بەنداوە بچووک و ناوەندەکانیش زۆربەیان پڕبوونە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، تەنیا لەماوەی 24 کاتژمێردا زیاد لە 242 ملیۆن مەترسێجا ئاو چووەتە ناو هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان. بەو بڕە بارانەی باریوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 83 سانتیمەتر و ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانیش 30 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەم شەپۆلی بارانەدا دوو ملیۆن نیو مەترسێجا ئاو چووەتە ناو بەنداوی دهۆک و ئاستی ئاوەکەی یەک مەتر بەرزبووەتەوە. هەروەها بەنداوی گۆمەسپان نیو ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدا کۆبووەتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە پلانی کۆگاکردن و بەردانەوەی ئاو بە شێوەیەکی زانستی بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، کە زۆربەی بەنداوە بچووک و ناوەندەکان پڕ بوون. ئاماژە بەوەشدراوە کە پرۆسەی گلدانەوەی ئاو لەم وەرزەدا سەرکەوتوو بووە و توانراوە سوود لەم شەپۆلە بارانە وەربگیرێت بۆ زیادکردنی یەدەگی ئاوی هەرێمی کوردستان.

هۆشداریش دەدرێت کە ئەمڕۆ، بڕی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەکرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت بۆ پارێزگاریی لە گیانیان، لە کەناراوەکانی خوارووی بەنداوەکان دووربکەونەوە و نزیکی ڕێڕەوی ئاوەکان نەبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.