هێزی بەرگریی بەحرەین ڕایگه‌یاند، 188 موشه‌ك و 445 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانیان تێكشكاندووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 3ـی نیسانی 2026 فەرماندەیی گشتیی هێزی بەرگریی بەحرەین بڵاویكرده‌وه، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تاوه‌كو ئێستا، 188 موشه‌ك و 445 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانیان تێكشكاندووه.
هێزی بەرگریی بەحرەین، بەکارهێنانی موشەکی بالیستیك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی و شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له لایه‌ن ئێرانه‌وه، به پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییه‌كان و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان ناوبردووه و ده‌شڵێت "هێرشه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆن بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە".
فەرماندەیی گشتیی هێزی بەرگریی بەحرەین، داوای له دانیشتووانی وڵاته‌كه‌ش كردووه، خۆیان به‌دووربگرن له وێنه‌گرتنی هێرشه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی.
داواشی كردووه، به ته‌واوه‌تیی دووربكه‌ونه‌وه له‌و شوێنانه‌ی بۆردومان ده‌كرێت و پاشماوه‌ی بۆردومانه‌كانی لێیه.
له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران، هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو، به‌حره‌ین بووه‌ته ئامانجی هێرشه موشه‌كیی و درۆنییه‌كانی ئێران.