دوای چاودێریکردنی لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیهوە، جۆز جێری، سەرۆکی کاتی پیرۆ بە تۆمەتی گەندەڵی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
شەوی رابردوو، پەرلەمانی پیرۆ بە تۆمەتی گەندەڵی متمانەی لە سەرۆکی کاتی وڵاتەکە وەرگرتەوە، کە تەنها 128 رۆژ لە پۆستەکەیدا بوو.
چاودێریکردنە دوای ئەوە هات، دووجار وێنەی جێری لەگەڵ بازرگانێکی چینی لە رێستۆرانت و فرۆشگایەک بڵاوکرایەوە و بازرگانه چینیهكه پێشنیازی هەماهەنگی کارکردنی بۆ کردووە.
لەبارەی بڵاوبوونەوەی وێنەکان، سەرۆکی کاتی لەکارلادراوی وڵاتەکە دەڵێت، هیچ کارێک هەڵەم نەکردووە، بەڵام هەر داوای لێبووردن دەکەم.
ئۆفیسی سەرۆکایەتی وڵاتەکەش بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، ئێستا کورسی سەرۆکایەتی وڵاتەکە چۆڵە و بێ سەرۆکە.
لە 10 ساڵی رابردوودا، پیرۆ ئەمە هەشتەم سەرۆکییەتی دەگۆڕدرێت ، سەرۆک هەبووە تەنها پێنج رۆژ له پۆستهكهیدا بووە و متمانەی لێوەرگیراوەتەوە.