هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان رایگەیاند، بۆ بەردەوامبوونی پڕۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی کرداری هەیە.
جەمیل بایک لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فوڕات نیوز وتی، دەوڵەت زۆر بەیاننامە و قسەی هەیە سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بوونی هەنگاوی کردارییە، ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆش گرنگە، ئهگەر ئەمە دروست ببێت، ئێمەش دەتوانین بڵێین بەڵێ مافی هیوا بوونی هەیە.
راشیگەیاند، بەبێ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و راستەوخۆ رۆڵگێڕانی لە پڕۆسەکەدا گەشەسەندنی پرۆسەی ئاشتی شتێکی زەحمەتە.
ئاماژەی بەوەشدا، تەنها هێزەکانی ناوخۆی تورکیا ئاستەنگی بەردەم پڕۆسەکە نین، بهڵكو هێزەکانی دەرەوەی تورکیاش خوازیاری چارەسەرییەکی دیموکراسییانە نین بۆ پرسی کورد، لهبهرئهوهی ئەمە بە بەرژەوەندی خۆیان نازانن.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، پێویستە بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، گەلی کورد کار بۆ یەکگرتوویی خۆی بکات.