وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە دەوامی سەرجەم بانکەکان ئاسایی دەبێت و مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەستیش دابەشدەکرێ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەستپێدەکات، لەگەڵ مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە دوای مانگی تەمموزی 2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی دامەزراون.
کۆی گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان کە مووچە وەردەگرن زیاتر له 42 ههزار مامۆستایه، لەو ژمارەیەش نزیكهی 38 ههزار مامۆستایان سەر بە وەزارەتی پەروەردەن و چوار ههزار و 100مامۆستاکەی دیکەش لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستین.
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەپێی بڕوانامەکانیان دیاریکراوە؛ ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن 400 هەزار دینار و ئەوانەشی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە، تێچووی گشتیی مووچەکانیان مانگانە 24 ملیار دینارە، وهزارهتی دارایی دهڵێت، تەواوی ئەو بڕە پارەیە لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێ.