ڕاستەوخۆ

ئەمریکا: ئاگربەست لەگەڵ ئێران زۆر سنووردار و کورتخایەنە

reset font size increase font size

کۆشکی سپی بە ئاژانسی هەواڵی فۆکسی ڕاگەیاند، درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ تاران زۆر سنووردار دەبێت و تەنها بۆ ماوەی سێ تا پێنج ڕۆژ کاری پێ دەکرێت. 

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی "فۆکس" ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەرانبەر بە هەر جۆرە کات‌کوشتنێک لەلایەن ئێرانەوە، لە پڕۆسەی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد وشیارە و هۆشداریی داوە.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست ئاماژەی بەوە کردووە، ئەنجامدانی خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی ئێران ئەگەرێکی کراوەیە.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت، سەرچاوە پاکستانییەکان باسیان لە سەرکەوتنی هەوڵە نێوەندگیرییەکان لە ئیسلام ئاباد کردووە و پێشبینی دەکەن لە ماوەی 36 بۆ 72 کاتژمێری داهاتوودا گەڕێکی نوێی گفتوگۆکان دەست پێ بکاتەوە.

ترەمپ جەختی کردووەتەوە، بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و ڕێگە نادات پرۆسەی سیاسی ببێتە کەرەستەیەک بۆ دواخستنی بڕیارە جدییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.