ڕاستەوخۆ

ئێران: چوونەدەری ئیمارات لە ئۆپیک هەنگاوێکی تۆڵەسەندنەوەیە

ئێران بڕیارەکەی ئیمارات بۆ کشانەوە لە ئۆپیک بە هەنگاوێکی "تۆڵەسەندنەوە" ناو دەبات و ئیماراتیش جەخت دەکاتەوە، بڕیارەکە تەنها بۆ پاراستنی "بەرژەوەندیی نیشتمانییە".

reset font size increase font size

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئێران، ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کاردانەوەی تارانى بەرانبەر کشانەوەی ئیمارات لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپیک) ئاشکراکرد. 

بەقایی ڕایگەیاند، "ئەوەی وڵاتێک بیەوێت وەک کاردانەوەیەکی نەرێنی یان تۆڵەسەندنەوە لە ناوچەکە بەرانبەر وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک ڕەفتار بکات، بە هیچ شێوەیەک بنیاتنەر نییە".

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، ئێران لە میانی جەنگی ئەم دواییەدا، زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە هێرشی موشەکی و درۆنی کردووەتە سەر ئیمارات.

لە بەرانبەردا، سوڵتان ئەلجابر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئەبوزەبی ڕایگەیاند، بڕیارەکەیان دژی هیچ لایەنێک نییە. ئەلجابر ئاماژەی بەوە کردووە، "چوونەدەرەوە لە ئۆپیک و ئۆپیک‌پڵەس لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئامانجە ستراتیژییە درێژخایەنەکانی ئیماراتدایە".

ئیمارات لە یەکی ئایارەوە بە فەرمیی لەم ڕێکخراوە کشایەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ قووڵبوونەوەی جیاوازییەکانی لەگەڵ سعودیە دەبینرێت کە ڕابەرایەتیی ئۆپیک دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.