ئێران و عومان ڕایانگەیاند کە لە پێناو دڵنیابوون لە تێپەڕبوونی سەلامەتی کەشتییە بازرگانییەکان لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە، کە خاڵێکی ستراتیژییە بۆ بازرگانیی جیهانیی وزە، لە دانوستانەکاندا گەیشتوونەتە قۆناغێکی گرنگ.
بەپێی هەواڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، ئیسماعیل باقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وردەکاریی دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان تاران و مەسقەتی وەک دوو دەوڵەتی هاوسنووری گەرووەکە خستە ڕوو و چەند خاڵێکی سەرەکیی ڕاگەیاند:
لێکۆڵینەوە وردەکان:
لایەنە تەکنیکی، یاسایی، ئەمنی و ژینگەیییەکانی ڕێڕەوی هاتوچۆی پلان بۆ داڕێژراو، لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵاتەوە بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و لەسەر کۆئۆردینیاتی جوگرافیای ڕێگاکە ڕێککەوتن کراوە.
ڕەشنووسی بەیاننامە:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە دا کە "بەمەرجێک لایەنی سێیەم ڕێگری لە پرۆسەکە نەکات، ڕەشنووسی بەیاننامە هاوبەشەکە کە خاڵە سەرەکییەکانی تێدایە و هەردوو وڵات لەسەری ڕێککەوتوون، لە قۆناغی پێداچوونەوەی کۆتاییدایە."
مەترسییە ئەمنییەکان:
سەڕای داننان بە گرنگیی ڕێککەوتنەکە، تاران جەختی لەوە کردەوە کە بە تنیا هەموو مەترسییەکانی ناو گەرووەکە لەناو نابات و مەترسییە ئەمنییەکان کە دەگەڕێنرێنەوە بۆ دەستوەردانەکانی ئەمریکا، لە ناوچەکەدا بەردەوامن.