ڕاستەوخۆ

ئێران دوو زیندانی دیکەی لە سێدارەدا

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی محەمەدئەمین بێگلەری و شاهین واحیدپەرەستی ڕاگەیاند.

 ئەو دوو گەنجە لە دەستگیرکراوانی سەرهەڵدانەکانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ بوون کە لەلایەن لقی 15ی دادگای شۆڕش بە سەرۆکایەتی قازی سەڵەواتی، بە تۆمەتی دژایه‌تی واتە شەڕ لەگەڵ خودا، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.

دەسەڵاتدارانی ئێران تۆمەتی بەشداری لە سوتاندنی بنکەی بەسیجی کاوە لە ڕۆژهەڵاتی تاران و هەوڵدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکیان خستبووە پاڵیان.

ئەمە لە کاتێکدایە پارێزەران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ دەڵێن، دانپێدانانەکان لە ژێر ئەشکەنجەدا وەرگیراون، هەروەها پارێزەران بە پشتبەستن بە گرتە ڤیدیۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کەسانێک بە جلی مەدەنیەوە خەڵکەکەیان بۆ ناو بنکەکە پاڵ ناوە و دەرگاکەیان لێ داخستوون.

 لەم دۆسیەیەدا حه‌وت کەس دەستگیرکرابوون سەرجەمیان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.