گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ئەو وڵاتانەی دۆستی ئێرانن داواکاریی ئەمریکایان پێگەیشتووە کە باس لە دانوستان دەکات.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بە گوێرەی هەڵوێست و پرەنسیپییەکانی ئێران، وەڵامی داواکارییەکەی ئەمریکایان داوەتەوە دەشڵێت، وەڵامەکانی ئێران هۆشداریی لەخۆگرتووە و سەبارەت بە دەرئەنجامە ترسناکەکانی هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی ئابووری و سەربازیی حکومەتی ئێران.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە و دەستبەجێ و کاریگەرانە، وەڵامی هەر بە ئامانجکردنێکی دامەزراوە وزەییەکانییان دەدەنەوە.
دەشڵێت، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ دانوستاندنێک لە نێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجامنەدراوە.