ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، مەهدی ڕۆستەمی شماستان، یەکێک لە فەرماندە کاریگەرەکانی نێو وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانیان، لە تاران کوشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، ڕۆستەمی شماستان ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی هاوبەشدا کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی سەربازی، مۆساد و شاباکەوە ئاڕاستە کراوە، کراوەتە ئامانج.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ناوبراو یەکێک بووە لە کەسایەتییە هەرە کاریگەرەکان لە داڕشتن و جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە ئیسرائیل و جولەکەکان لە نێوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتەدا.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، چەندین بەرپرسی وەک عەلی لاریجانی و ئیسماعیل خەتیب کرانە ئامانجی ئیسرائیل و کوژران. هەروەها، بەیانیی ڕۆژی هەینی عەلی محەمەد نائینی، وتەبێژی سوپای پاسداران، لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژرا.