سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چەندین بنکەی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی سوپای پاسدارانیان لە تاران لە ناوبردووە.
سوپای ئیسرائیل له ڕاگهیهنراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکەیان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی نەڕەی شێردا بووەو چەندین کۆنتەین و باڵەخانەی جوڵاو له تاران بە ئامانجگیراون و بەتەواوەتی لەناوبراون.
باس لهوهشدهكات، چەندین بنکەی دروستکردنی موشەکی بالیستیكی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و شوێنەکانی چاودێرکردنی سوپای پاسدارانیان بەئامانجگیرتووه، چەندین فەرماندەی باڵای ئەمنیی ئێران کە لەو شوێنانەدا بوون کوژراون.
سوپای ئیسرائیل جهخت لهوهدهكاتهوه، ناهێڵێن ڕژێمی ئێران بنکە و شوێنی نوێی سەربازی لە ناوچەکەدا دروستبکات.