ڕاستەوخۆ

ئێران كشانه‌وه‌ له‌ په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆم تاوتوێده‌كات

reset font size increase font size

به‌رپرسانی ئێرانی بە شێوەیەکی بەپەلە خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆم.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران، ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ئێران و ئەنجومەنی شورای ئیسلامی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و بابه‌ته‌.

بەرپرسانی ئێران ئاماژە بەوەدەکەن بێدەنگیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بەرانبەر هەڕەشە و هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، هیچ پاساوێکی بۆ مانەوەیان لەو پەیماننامەیەدا نەهێشتووەتەوە.

باس لەوەشكراوه‌، کشانەوە لە پەیماننامەکە بە واتای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نایەت، بەڵکو بۆ ڕێگریکردنە لەو سیخوڕییەی کە بە ناوی پشکنەرانی ئاژانسەوە بۆ بەرژەوەندیی واشنتن و تەلئەبیب ئەنجام دەدرێن.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، تاران پێیوایە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئەرکەکانی خۆی بۆ پاراستنی مافە ئەتۆمییەکانی ئێران جێبەجێ نەکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.