ڕۆژنامەی کەیھان، کە لە نووسینگەی ڕێبەری باڵاى ئێرانەوە نزیکە نۆ مەرجی وڵاتەکەى بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگ بڵاوکردەوە، کە گرنگترینیان برتیین لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، گەڕانەوەی پارە بلۆککراوەکان و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم سزاکان.
لە بەشێکى دیکەى هەواڵەکەى ئەو رۆژنامەى ئێراندا هاتووە، یەکێکى دیکە لە مەرجەکان ئەوەیە دەبێت وڵاتەکەمان دەسەڵاتى تەواوى بەسەر گەروی هورمزدا هەبێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، پێویستە هەریەکە لە وڵاتانى ئەمریکا و ئیسرائیل وەک دەستدرێژیکار بناسێنرێن و قەرەبووى وڵاتەکەمان بکەنەوە.
سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیش دەڵێن، وڵاتەکەمان بەهۆی مەترسیی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی، کشانەوەی خۆی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و گەڕانەوەی بۆ ناو پەیماننامەکە پەیوەستە بە بەرژەوەندییەکانیەوە.