جارێكی دیكه له ڕێگه‌ی درۆن و موشه‌كه‌وه هێرش كرایه‌وه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراقه‌وه بڵایكردووه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17-3-2026 به پێنج درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد، دواتریش به موشه‌ك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
له لایه‌كی دیكه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه ده‌ڵێن، چوار درۆن بووه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت، سیستمی به‌رگریی باڵیۆزخانه‌كه، دوو درۆنی خستو‌وه‌ته خواره‌وه و درۆنێكیشیان ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه، به‌و هۆیه‌وه دووكه‌ڵ و ئاگر له شوێنی ڕووداوه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌ر دوای هێرشه‌كه، گروپی "سه‌رایا ئه‌ولیا ده‌م" به‌رپرسیارێتیی خۆی له هێرشه‌كان ڕاگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراقیش ده‌ڵێت، ماڵێك له ناوچه‌ی جادرییه‌ی به‌غداد به درۆن هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و كه‌سێكیش بریندار بووه.