نەداڤ شۆشانی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تاوەکو ئێستا، ئێران 400 مووشەکی بالیستیی ئاراستەی وڵاتەکەمان کردووە.
نەداڤ شۆشانی لە سەکۆى تایبەتى خۆى لە ئێکس دەڵێت: توانیویانە رێژەیەکی زۆر لە مووشەکەکان تێکبشکێنن کە ڕێژەیان دەگاتە لە 92% .
گوتوشیەتى: ئەو مووشەکە بالیستییانەی ئێستا دەیانبینن، هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ ئەوانەی پێشتر خستوویانەتە خوارەوە و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن لە تێکشکاندنیان.