ڕاستەوخۆ

ئۆجالان: یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی گەلی کورد، پرسی یەکێتی نەتەوەییە

reset font size increase font size

عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، ئەم قۆناغەی ئێستا بۆ گەلی کورد، قۆناغی سەرلەنوێ بنیادنانەوەیە. دەشڵێت، بنەمای بنیادنانی ئەم قۆناغە بریتییە لە: یەکێتی، سیاسەت و دانوستانی دیموکراتیک و هەر هەنگاوێک لەسەر ئەم بنەمای بنرێت دەتوانێت ببێت بە بنیادنەری داهاتویەکی هاوبەش.

عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی "کوردانی باکور یەکێتی نەتەوەیی خۆیان تاوتوێ دەکەن" نارد و گوتی: گەلی کورد بەهۆی سیاسەتی نکۆڵی کردن و لەناوبردن کە ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە، بێبەشکراوە لە بەدیهێنانی گۆڕانکاریی بەشێوەیەکی سروشتی.

دەشڵێت: پرسی سەرەکی ئەوەیە کە ئایا کۆمەڵگەی کوردی چۆن دەگاتە ئاستی کۆمەڵگەیەکی هاوچەرخ. ئاماژەی بەوەشکردووە، کورد بە مێژوو و زمان و کەلتوور و شێوەگرتنە کۆمەڵایەتییەکەی توانیویەتی لە بوارەکانی سیاسەت، ئابوری، تەندروستی و کەلتوری پێشەنگایەتی بکات.

گوتیشی: کورد ناچارە بونیادی نوێی خۆی لە ناوخۆ و دەرەوە بەگوێرەی  بنەما دیموکراتیکییەکان دابڕێژێتەوە. جەختی لەوەشکردووەتەوە، پێویستە کورد لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەت-نەتەوەکاندا چارەسەری دیموکراتیک و دانوستان بەبنەما بگرێت و لە پەیوەندییە نێوخۆییەکانیشیدا لەبری توندوتیژی، سیاسەتی دیموکراتیک و یاسا بەبنەما وەربگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.