بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه، به‌شێك له فراكسیۆنه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن.
ڕۆژی نۆی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، ده‌بێت له كۆی 329 په‌رله‌مانتار 220 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بن، كاندیدی براوه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆككۆمار بۆ چوار ساڵی ئاینده پێویستی به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێیه كه 220 په‌رله‌مانتاره.
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان له عێراقدا، سه‌رۆككۆمار پشكی كورده، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆسته‌كه و ڕێكنه‌كه‌وتنیان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش، هاوشێوه‌ی جاره‌كانی دیكه، ئه‌مساڵیش دابه‌شبوون و ناكۆكیی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی سونه و شیعه‌دا دروستكردووه، بۆیه گومان ده‌كرێت ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو نه‌بێت و دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
فراكسیۆنی پارتی و هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالكی ڕایانگه‌یاندووه به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كه ناكه‌ن، له نێو سونه‌كانیشدا هاوپه‌یمانیی عه‌زم مه‌رجی بۆ به‌شدارییكردن هه‌یه.
له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه شاندێكی باڵای یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی حزبه‌كه له شاری به‌غداده و چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌كییه‌كان كردووه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نزار ئامێدی و پارتی دیموكارتی كوردستانیش فوئاد حسێنی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار كاندید كردووه.