لە بەیانی ئەمڕۆوە دووجار بنکەکەنی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوری قەزای خەلیفان كرانهئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەیانی و نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی ئاوارەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆڵی ئالانەی قەزای خەلیفانی سنوری پارێزگای هەولێر.
لە دەستپێکی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، چەند جارێک بنکە و کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆردومان کراون و کراونەتە ئامانج.
هەروەها، لە دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران تاوەکو ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان بە 223 درۆن و موشەک بۆروومان کراوە، زۆربهیان ئاڕاستهی ههولێر كراون، بۆردومانەکان زیانی گیانی و مادییان هەبووە.