هێزه‌كانی ئاسایشی كۆبانێ، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت له شاره‌كه ده‌ستپێكرد.
گوته‌بێژی ئاسایشی كۆبانێ به "ئاژانسی هه‌واڵی هاوار"ـی ڕاگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كراوه، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستبه‌رداگرتنی ئه‌و چه‌كانه ده‌ستپێكردووه، كه له ده‌ره‌وه‌ی هێزه فه‌رمییه‌كان، به ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌یه.
میران کۆبانێ، گوته‌بێژی ئاسایشی كۆبانێ ده‌شڵێت، هه‌ركات هێرشێكی گه‌وره بۆ سه‌ر كۆبانێ هه‌بوو، ئه‌وا هاوڵاتیان ده‌توانن بۆ هاوكارییكردنی هێزه فه‌رمییه‌كان، چه‌ك هه‌ڵبگرن و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان پێكه‌وه به‌رگریی بكه‌ن.
گوتوشیه‌تی، هه‌ر كه‌سێك ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی بكات، ڕووبه‌ڕووی یاسای ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شیان به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ئارامی و ئاسایش له كۆبانێ به‌دیدێت.