ڕاستەوخۆ

ئاری هەرسین: ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکوومەت زیان بە قەوارەی هەرێم دەگەیەنێت

reset font size increase font size

لە کاتێکدا کە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەردەوامیی ناڕێکی و ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سەرەکییەکانەوە جۆرێک لە بنبەستی سیاسی بەخۆوە بینیوە، سەرۆکی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداریی توند لەسەر دەرئەنجامەکانی ئەم دواکەوتنە دەدات.

ئاری هەرسین، سەرۆکی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا باسی لە گرنگیی کاراکردنەوەی دامەزراوە شەرعییەکان و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کرد.

 ناوبراو ئاماژەی بە پێگەی نەتەوەیی هەرێم کرد و ڕایگەیاند: "هەرێمی کوردستان هەمیشە وەک جێگەی هیوای تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستان سەیر دەکرێت، بۆیە نابێت ململانێ نێوخۆییەکان بگەنە ئاستێک کە زیان بەم پێگە و قەوارە دەستوورییە بگەیەنن."

ئەم هۆشدارییەی سەرۆکی لقی چواری پارتی لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر دابەشکردنی پۆستە باڵاکان  وەستاوەو دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانیی لای هاووڵاتییان، بەتایبەت لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گوشارە دارایی و سیاسییانەی کە لەلایەن بەغداوە لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.