ڕاستەوخۆ

وەزارەتی کشتوکاڵ: بەرهەمهێنانی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان گەیشتە یەک ملیۆن تۆن

reset font size increase font size

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرهەمی ساڵانەی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە یەک ملیۆن تۆن، ئەمەش وەک هەنگاوێکی ستراتیژی و گەورە بەرەو دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی پیشەسازیی ناوخۆیی دادەنرێت.

لە مەراسیمی "ڕۆژی کێڵگە"دا، کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و ژمارەیەک کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە ڕێکخرابوو، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، کەرتی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان گەشەکردنێکی بێپێشینەی بەخۆوە بینیوە.

وەزیری کشتوکاڵ ئامارەکانی گەشەکردنی کەرتی بەرهەمهێنانی خستەڕوو و گوتی: "لە ساڵی2008دا لە تەواوی هەرێمی کوردستان تەنها 800 تۆن پەتاتە بەرهەم دەهات، لە ساڵی 2019دا کاتێک دەستبەکاربووین ئەم ڕێژەیە گەیشتە 119 هەزار تۆن، بەڵام ئێستا لە ساڵی 2026دا بڕی بەرهەمهێنانی ساڵانە گەیشتووەتە یەک ملیۆن تۆن."

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بە پاراستنی مافی جوتیاران و بەرهەمی خۆماڵی کرد و ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ڕێککەوتنی نوێی ڕۆژمێری کشتوکاڵی و جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی "ئەسیکۆدا" لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراق، هەنگاوی جدی نراوە بۆ پاڵپشتیی کەرتی کشتوکاڵ.

بەپێی گوتەی وەزیری کشتوکاڵ، بەپێی ئەم ڕێککەوتنە نوێیە، لەمەودوا لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێمی کوردستاندا، هاوردەکردنی پەتاتە لە دەروازە سنوورییەکانەوە بە تەواوی ڕادەگیرێت، ئەمەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە زیانی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.