ڕاستەوخۆ

ئاردیل چەشمە زیندانیی سیاسیی کورد دوای 31 ساڵ لە زیندانەکانی تورکیا ئازادکرا

reset font size increase font size

ئاردیل چەشمە، زیندانیی سیاسیی کورد کە بۆ ماوەی 31 ساڵ لە زیندانەکانی تورکیادا زیندانی بوو، دواجار لە زیندانی ژنانی ئەرزنجان ئازاد کرا.

سەرەڕای تەواوکردنی ماوەی سزاکەی، ئازادکردنی ئەم زیندانییە پێشتر سێ جار لە لایەن کارگێڕیی زیندانەکەوە دواخرابوو.

دوای دەرچوونی لە زیندان، لە لایەن نوێنەرانی ڕێکخراوی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان، چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد و ئەندامانی خێزانەکەیەوە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.

چەشمە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1994 لە شاری ئامەد دەستگیر کرابوو. دوای مانگێک لە مانەوەی لە ژێر لێکۆڵینەوەدا، لە لایەن دادگای ئاسایشی دەوڵەت سزای زیندانی هەتاهەتایی بە سەردا سەپێندرا.

لە ماوەی ئەم سێ دەیەیەدا، ناوبراو بە مەبەستی دوورخستنەوە، بۆ چەندین زیندانی جیاوازدا گواستراوەتەوە، لە وانە: ئامەد، ئوشاک، مووش، چەولیک، گێبزە، ئەرزەڕۆم، تەرسووس و لە کۆتاییدا ئەرزنجان.

هاوکات، لە گەڵ ئاردیل چەشمەدا، زیندانییەکی دیکەی سیاسی بە ناوی نۆرژان ئەسڵان، دوای 16 ساڵ زیندانیکردن لە هەمان زیندان ئازاد کرا و گەڕایەوە ناو خێزانەکەی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.