دژی خراپی دۆخی ژیانیان، جارێكی دیكه بهشێك له خانهنشینانی شارهكانی سنه و مهریوان و بیجار له ڕۆژههڵاتی كوردستان خۆپیشاندانیان ئهنجامدا.
ئەم خۆپیشاندانانە هاوکاته لەگەڵ ناڕەزایەتییە گشتییەکان لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکن لە شەپۆلێکی بەرفراوانتری ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونهتەوە خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم دژی كەمتەرخەمیی بەرپرسان لە بەرانبەر داواکارییەکانیان و دۆخی بژێوی ژیانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە سەرەرای بەردەوامی ئەم خۆپیشاندانانە تا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی و تایبەت لەلایەن بەرپرسانی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران نەدراوەتەوە.