وەزارەتی بەرگریی کوەیت ڕایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند درۆنێکی خۆکوژی هێرشی کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە وڵاتەکە کە هێزەکانی ئەمریکای تێیدا جێگیرن، بەڵام پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان تێکشکێنراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی کوەیت، هەرچەندە سیستمی بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی درۆنەکان بپێکێت، بەڵام کەوتنەخوارەوەی پاشماوەکانیان زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
لای خۆیەوە، سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە کە لە وەڵامی هێرشەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی سوپای ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە ئێران، بەتایبەت دوورگەی قشم، بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر کۆگا چەک و تەقەمەنییەکان و سیستمی پەیوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی ئاسمانی ئەحمەد الجابر لە کوەیت.