میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوودا، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکردووە، لە دوای هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ شوێنی ئەو دوو بەرسە باڵایە، تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە کە ماون لە ژیاندا یان کوژراون.
تا ئێستا حکومەتی ئێران هیچ راگەیەنراوێکی فەرمیی لەسەر چارەنووسی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێرانیان بڵاو نەکردووەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "لە هێرشێکی وردی هێزی ئاسمانیدا بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی سەربازیی و بەکارهێنانی توانای بێوێنە لە ناوەڕاستی تاران، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و رێبەری کرداریی ئەو وڵاتەیان کوشت".
هاوکات، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وێنەیەکی بڵاوکردووتەوە کاتێک بنیامین نەتانیاهۆ لە نێوان کەسێک و ژەنەراڵێک دانیشتووە و تەلەفەنۆن دەکات، لەسەر وێنەکە نووسراوە، نەتانیاهۆ فەرمانی لەناوبردنی کەسایەتییە باڵاکانی ڕژێمی ئێرانی واژۆ کردووە.