مانگی سوری ئێرانی ئاشكرایكرد، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، تا ئێستا نۆ هه‌زار و 669 خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاوڵاتییان زیانیان به‌ركه‌وتووه.
مانگی سوری ئێرانی ده‌شڵێت، هه‌زار و 617 باڵه‌خانه‌ی بازرگانیی، به‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل كه‌وتوون.
ده‌شڵێت، تا ئێستا 32 ناوه‌ندی ته‌ندروستی و 65 ناوه‌ندی خوێندن، بەر هێرشەکان کەوتوون و زیانیان بەرکەوتووە.
ڕێكخراوه‌كه ده‌شڵێت، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه، 11 ئەندامی تەندروستی ڕێکخراوەکەیان گیانیان لەدەستداوە 13 ناوەندی تەندروستی ڕێکخراوەکەش بەر هێرشەکان کەوتوون.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، زیانگه‌یشتن به خانوبه‌ره و بینا بازرگانییه‌كان، كاریگه‌ریی ڕاسته‌خۆی كردووه‌ته‌سه‌ر بژێوی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان.