پارێزگاری کەرکوک بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاوڵاتی، ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی لەناو شاردا قەدەغە کرد.
دوای ڕووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ کە زیاتر لە 20 کەس بوونە قوربانیی، محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکوک ڕۆژێک ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
هاوکات، فەرماندەیی پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرکوکی ڕاسپارد، لەمەودوا لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەکو 12ـی شەو، ڕێگە بە هیچ بارهەڵگرێک نەدرێت هاتوچۆی ناوەندی شارکە بکات.
محەمەد سەمعان ڕاشیگەیاند، وەک ڕیزێک بۆ گیانی قوربانییەکانی ئەم ڕووداوە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پێشوازیی لە هیچ شاند و میوانێک ناکات کە بیانەوێت بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی ناوبراو بکەن.